هەریەک لە دوو هاوسەر (پیاو یان ئافرةت)بۆیان هەیە
داوای جیابوونەوە بکەن لە کاتی هەبوونی یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوەدا:
داوای جیابوونەوە بکەن لە کاتی هەبوونی یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوەدا:
۱- ئەگەر یەکێک لە هاوسەرەکان زیانی بەوی دیکە گەیاند یان بە منداڵەکانیان ، بەجۆرێک کە بەردەوام بوونی ژیان لەگەڵیدا ئاستەم بوو.
۲- ئەگەر یەکێک لە دووهاوسەرەکە ناپاکی هاوسەرێتی ئەنجام دا ، هەروەها مومارەسە کردنی (لواط) بە هاوشێوەی خیانەتی هاوسەرگیری دادەنرێت بە هەرشێوەیەک لە شێوەکان.
۳- ئەگەر گرێبەندی هاوسەرگیری بەر لە تەواوکردنی تەمەنی یاسایی،هاوسەرگیری یەکێک لە هاوسەرکان ئەنجام درابوو، بێ ڕەزامەندی دادوەر.
٤- ئەگەر هاوسەرگیریەکە لە دەرەوەی دادگا ئەنجام درابوو لەڕێگەی زۆر لێکردن و ناچارکردنەوە تیایدا چوونە پەردە ڕوویدابوو.
٥- ئەگەر مێرد ژنی دووەمی هێنا، ئەوا هاوسەری یەکەم مافی ئەوەی هەیە داوای جیابوونەوە بکات.
ئەمەش بەپێی مادە(٤۰)
لە یاسای باری کەسێتی ژمارە (۱۸۸)ی ساڵی ۱۹٥۹ی هەموارکراو
رێكەوت : 2019/1/12 | 7:7 |
نوسەر : سەنار شێرۆكی-sanar sheroky |










