دادگایی نەوجەوانان و حوکمدانی نەوجەوان : دادگایی نەوجەوانان و حوکمدانی نەوجەوان :

*

ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە هەموو دید و بۆچونەكانم كە لە رۆژنامەو گۆڤار و ماڵپەرەكان بڵاو دەبنەوە

دادگایی نەوجەوانان و حوکمدانی نەوجەوان :

سەنار شێرۆكی-sanar sheroky
* ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە هەموو دید و بۆچونەكانم كە لە رۆژنامەو گۆڤار و ماڵپەرەكان بڵاو دەبنەوە
وێبلاگەكی یاساییە بابەت و توێژینەوەی یاساییی تێدا بڵاو دەكرێتەوە.

دادگایی نەوجەوانان و حوکمدانی نەوجەوان :

دادگایی نەوجەوانان و حوکمدانی نەوجەوان :
عکس ‏هۆشیاری یاسایی‏
بە گوێرەی مادەی (٢٢٣/ڕ) لە یاسای بنەماکانی دادگایی سزایی ، داوای سزایی لەسەر بچووک نابزوێنرێ ئەگەر (٧) ساڵی تەواو نەکردبێ ، بەڵام بە گوێرەی ماددەی (٢)لە یاسای دیاریکردنی تەمەنی بەرپرسیارێتی یاسای لە ھەرێمی کوردستان ژمارە (١٤ سالی ٢٠٠١) ئەم تەمەنە بە تەواوکردنی (١١) ساڵ دیاریکراوە ، بە گوێرەی مادەی (٤) لە ھەمان یاساش کار بە ھیچ دەقێکی تر ناکرێت کە پێچەوانەی ئەم یاسایە بێت (بروانە مادەی ٢ و ٤ لە یاسای ژمارە ١٤ ساڵی٢٠٠١ ی پەرلەمانی کوردستان بلاوکراوەتەوە لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان ژمارە ٢١ .) دیاریکردنی ئەو تەمەنەش بە ڕۆژی رووداوی تاوانەکە دیاری دەکرێت (بروانە مادەی ٢٣٣فقرە ب لەیاسای بنەماکانی دادگایی سزایی و مادە (٢) لە یاسای ١٤ سالی ٢٠٠١ ) بە پشتبەستن بە بەلگەی ڕەسمی .
دادگایی کردنی نەوجەوانان ھەمیشە بە نھێنی دەبێت ، بە ئامادەبوونی تۆمەتباری نەوجەوان بەڵام بۆ دادگا ھەیە داوای وەڵامکاری لە تاوانەکانی ناکۆک لەگەل رەوشت نەوجەوان بکاتە دەرەوەی ھۆڵی دادگایی ، بەلام دوای ئەوە بیگەڕێنێتەوە و ھەموو کارسازییەکان ، کە بە بێ ئامادەبوونی ئەو ئەنجامدراوە تێبگەیەنێ(مادەی ٢٣٨ فقرە ڕ و ب لە یاسای بنەماکانی دادگایی سزایی ) . 
جگە لەمانەی خوارەوەش بۆ ھیچ کەسێکی تر بۆی نییە لە دانیشتنەکەدا ئامادە بێت .
١- ئەندامانی دادگا و کارمەندانی .
٢- پەیوەندیداران بە داواکە لەگەل خزمی نەوجەوان .
٣- بەرگریکار لە نەوجەوان .
٤- گەواھیدەران .
٥- تۆمەتباران .
٦- کارمەندانی دامەزراوەکان کە بە ڕاژەی تەندروستی و کۆمەڵایەتی ھەڵدەستن .
٧- نوێنەرانی کۆمەڵە پەیوەندیدارەکان بە کاروباری نەوجەوانان .(مادەی ٢٣٨/ڕ – لە یاسای بنەماکانی دادگایی سزایی )
ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبدرێت پێویستە دادگایی تۆمەتباری نەوجەوانان بە ئامادەبوونی خۆی بێت واتا بە ھیچ شێوەیەک شیاو نییە تۆمەتباری نەوجەوان بە پاشملە دادگایی بکرێت لەم رووەشەوە دادگایی پێداچوونەوەی عێراق لە چەندین بڕیاریدا باس لەوە دەکات کە دەستەی گشتی دادگا لەسەر ئەو ئاراستەیە جێگیرە نابێت تۆمەتباری نەوجەوان بە بێ ئامادەبوونی دادگایی بکرێت ، ھەر بڕیارێکیش بەو شێوەیە نەبێت پێچەوانەی یاساییە چونکە لە یاسای نەوجەواناندا ھیچ ئاماژەیەک نییە بە شیاوی دادگایی نەوجەوان بە پاشملە بۆیە پێویستە دادگا دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار بە شێوەی ئامادەیی دادگایی بکاتەوە .
ھەر لەم بارەوە رای دادگای ناوبراو وایە ، کە شیاوە دادگای بابەت داوای گشتی لەسەر تۆمەتباری نەوجەوان پاشبخات (استئخار ) تا دوای دەستگیرکردنی .
ھۆی ئەم بروایەش دەگەڕێتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەوجەوان و بواردان بە داکۆکیکردن لە خۆی و ھەروەھا دادگایی پاشملەی نەوجەوان لەگەل باری نھێنێتی دادگایکردنی ناگونجێت .
حوکمدانی نەوجەوان :
ئەو حوکمەی بەسەر تۆمەتباری نەوجەواندا دەسەپێت پێیدەوترێت (تدبیر )نەک سزا (مادەی ٢٣٨ فقرە ج لە قانونی بنەماکانی دادگایکردنی سزایی) ئەگەر حوکمەکە گوژمەپارەبوو ئەوا لە ڕێگەی بەرێوبەرایەتی جێبەجێکردن و بە گوێرەی یاسای جێبەجێکردن لێیوەردەگیرێت ، یاخود ئەگەر نەیدا دادگا بڕیاردەدات بە گلدانەوەی تۆمەتبار (حجز) لە فێرگەی چاکسازی یان دانانی فێرگەی لاوانی کەتنکەر ، بۆ ماوەیەک لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە یەک سال زیاتر نەبێت .
ھەر بڕیار و حوکم و کارسازیەک لەسەر نەوجەوان دەربچێت و پێویستبئ پێی ڕابگەیەنن بە پێی توانا بە یەکێک لە دایک و باوکی یان کەسێک کە سەرپەرشتیاریەتی رادەگەیەنرێ بۆ ھەر یەکەشیان ھەیە بگەڕێتەوە بۆ دەسەلاتە تەرخانەکان سەبارەت بە ھەر شتێکی پەیوەست بە ڵێکۆلینەوە یان تاوانی نەوجەوان یان دادگایکردن یان حوکم و بڕیارەکانی دژی یان ڕێگاکانیتانەڵێدان و جێبەجێکر .......
وەرگیراوە



رێكەوت : 2019/8/17 | 17:49 | نوسەر : سەنار شێرۆكی-sanar sheroky |
.: Weblog Themes By Slide Skin:.