جیاوازی حوکمی دەرچوو لە نێوان اعادەی محاکمە و استئناف لە حالەتەکانی دەرکەوتنی غەش و تەزویر دا.!!
#ئیستئناف ( تێهەڵچونەوە ).
١- ئەگەر حوکم لە دادگای بەرایی دەرچوو لەئەنجامی
.
*غەش کردنەوە کەلایەنێك لە لایەنەکانی دەعوا کردبێتی یــان
*دەرچونی حوکمەکە بەهۆی وەرەقەیەکی تەزویرەوە بێ یـــان
*دەرچونی حوکمەکە بەهؤی شاهیدی دانی درۆ بێت یــان
*بەهؤی شاردنەوەی وەرەقەیەکی یەکلاکەرەوەوە بێت کە یەکێ لەلایەنەکان لە دەعواکەدا بیشارنەوە
ئەوا مدەی ئیستئناف دەست پی ناکات کە خۆی لە ئەساسدا ١٥ رؤژەو لە ڕۆژێك دوای دەرچونی حوکمەوە دەست پێ دەکات
.
٢- ئەی ئەم مدەیە کەی دەست پێ دەکات ؟
ئەم مدەیە دەست پی ناکات هەتاکو
أ- ڕؤژێ دوای ئاگاداربوونی محکوم علیە بە دەرچونی ئەو حوکمە یـــان
ب- دانپێدانان بە تەزویر لەلایەن فاعلەوە یــــان
ج- دەرچونی حوکم لەمحاکمی جزائیەوە کە حوکم بدات بە تەزویرەکە یان حوکم بدات بە شاهیدی دانی درۆ یـــان
ذ- دەرکەوتنی ئەو وەرەقەیەی کە شاردرابویەوە
.
٣- مەرجە ئەو حوکمەی دەرچوە لە محکمەی بدائەوە بێ بەدەرەجەی اولی بەلام ئەگەر ئەو حوکمەی دەرچوە لە محکمەی بدائەوە بێ بە دەرەجەی اخیر ئەوا ناتوانرێ ئەوەی لەسەرەوە باسم کرد جێبەجێ بکرێ و ئەو کاتە تاکە رێگە بریتیە لە طعن دان بەڕێگەی اعادەی محاکمە
.
تێبینی / کاتێ دەڵێین ئەگەر حوکم لە محکمەی بدائەوە بێ بە دەرەجەی اولی واتە حوکمەکە قابلە بۆ ئیستئناف یان تمییز
وەکاتێ ئەگەر حوکم لە محکمەی بدائیەوە بێ بە دەرەجەی اخیرە واتە تەنها قابیلی تەمییزە
.
٤- طعنی ئیستئنافی بە عریضەیەك دەبێ کە پیشکەشی محکمەی ئیستئناف بە صیفەتی اصلی دەکرێ و خۆی هەڵدەستێ بە سەیرکردنەوەی ئەو ئەو حوکمەی طعنی لێ دراوە یان پێشکەشی محکمەی بدائە دەکرێ کە حوکمەکەی دەرکردوە کە ئەم محکمەیە دوای ئەوەی رسوماتی قانونی وەردەگرێ و عریضەکە تۆماردەکات دەبێت عریضەکە و دۆسیەی دەعواکە ڕاستەوخۆ رەوانەی محکمەی ئیستئناف بکات
.
٥- بۆ طعنی ئیستئنافی رسوماتی قانونی وەردەگیرێ و مەوعیدی مرافعە دیاری دەکرێ و لایەنەکان ئاگادار دەکرێنەوە
.
٦- محکمە حوکم دەدات بە هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سەرەتا یان پشتگیری دەکات بەڵام حوکم نادات بەغرامە کردن وەك ئەوەی لە اعادەی محاکمەدا هەیە
.
٧- ئیستئنافی حوکم تەنفیذ کردنی حوکم دوادەخات الا مەگەر حوکمەکە شمولی جێبەجێ کردنی خێرا بکات واتە مشمول بێ بە نفاذی معجل
.
.
* #اعادةالمحاکمة ( دووبارە کردنەوەی دادگایکردن )
.
.
١- ئەگەر حوکم دەرچوو لە ( محکمەی استئناف یان محکمەی بدائە بەدەرەجەی ئەخیرە یان محکمەی احوال الشخصی ) ئەوا دروستە طعنیان لێ بدرێ بەڕێگەی اعادەی محاکمە هەرچەندە ئەو حوکمی تعن لێدراو پلەی قطعیشی وەرگرتبێ بەلام دەبێ یەکێك لەم هۆکارانەی خوارەوە هەبێ
.
١- ئەگەر لایەنی بەرامبەر غەشی کردبێ لەدەعواکەدا و ئەو غەشە کاریگەری لەسەر حوکمەکە هەبێ
.
٢- ئەگەر دوای دەرجونی حوکم بە نوسین دانی نابێت بەوەی ئەو ئەوراقانەی دەعواکەیان لەسەر دامەزراوە تزویرن یان بریاردرابێ بە تەزویری ئەو ئەوراقانە
.
٣-ئەگەر حوکم لەسەر شاهیدی دانی کەسێك دەرچوبێ و ئەو شاهیدەش حوکمی شاهیدی درۆی بەسەردا درابێ
.
٤-ئەگەر ئەو لایەنەی داوای اعادەی محاکمە دەکات چەند وەرەقەیەکی منتیجی دەستکەوت کە لە بەرژەوەندی بێت بەڵام لایەنەکەی تر ڕێگری لێ بکات لەوەی پێشکەشی بکات
.
٢- مدەی طلب اعادەی محاکمە کەی دەست پی دەکات ؟
ماوەی طلبی اعادەی محاکمە ١٥ ڕۆژە و لە ڕۆژی دوای دەرکەوتنی ئەمانەی خوارەوە دەست پێ دەکات
*کاتێ غەشەکە دەرکەوت
*کاتێ اقرار فاعل اقراری بە تزویرەکە کرد
*کاتێ حوکم دەرچوو بە تەزویر
*کاتێ حوکم دەرچوو لەسەر شاهیدی دانی درۆ ( شهادەی زور )
*کاتێ دەرکەوت ئەو لایەنەی داوای اعادەی محاکمە دەکات چەند وەرەقەیەکی منتیجی دەست کەوتوە بۆ دەعواکە بەڵام لایەنەکەی تر ڕێگری کردوە لەوەی بەکاریبهێنێ
.
٣- ئەگەر حوکم دەرچوو لە محکمەی بدائە بە دەرەجەی اولی ئەوا ناتوانرێ طعن بدرێت بە رێگەی اعادەی محاکمە چونکە طحن دان بە ڕێگەی ئیستئناف تیایدا جائیزە
.
٤- طعن دان بە رێگەی اعادەی محاکمە بە عەریضەیەک دەبێ و پێشکەشی ئەو محکمەیە دەکرێ کە حوکمەکەی دەرکردوە و ئەو هەلدەستێ بە اعادەی محاکمەی ئەو حوکمەی طعنی لێ دراوە
.
٥- بۆ ئەم طعن دانە رەسمی قانونی وەردەگیرێ لەگەڵ تأمیناتێ لە صندوقی محکمە وەك ضمان بۆ دانی غرامە یان قەرەبوکردنەوەی ئەو ضرەرەی بەر لایەنی بەرامبەر دەکەوێ ، کە جگە لەوە ئە لایەنە بۆی هەیە داوای قەرەبوو کرنەوەی زیاتر بکات ئەگەر ضرەرەکە وا پێویستی کرد ، دواتر مەوعیدێك دیاری دەکرێ بۆ محاکمە و لایەنەکان ئاگادار دەکرێنەوە
.
٦- محکمە حوکمێکی تازە دەردەات یان بڕیاردەدات بە رەتکردنەوەی طعنەکە و حوکم دەدات بە غرامە لەسەر داواکاری اعادەی محاکمە
.
٧- اعادەی محاکمە نابێتە وەستاندنی تنفیذی حوکم وەك ئەوەی لە طعنی ئیستئنافیدا هەیە.
#هۆشیاری_یاسایی
لە بارەی ماڵپەر

گرنکی بەمێژوو,داب و نەریت,کلتور و سروشتى كوردستان دەدات.
بەستەری پێویست
ياســــــــــــا
كۆمپیوتەر و ئینتەر نێت
رێكەوت : 2019/8/17 | 17:45 |
نوسەر : سەنار شێرۆكی-sanar sheroky |









