23 ئه‌ندامی موجاهدینی خه‌لق له ته‌قینه‌وه‌ی که‌مپی ئه‌شره‌ف کوژران که‌مپی ئه‌شره‌ف جێگای نیشته‌جێ بوونی موجاهدینی خه‌لقی ئێران، له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قییه‌وه و 23 له ئه‌ندامانی ئه‌و لایه‌نه کوژران.
به‌پێی
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا: سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 1ی
سێپتێمبێر/ 10ی خه‌رمانان، ڕوودانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یان له که‌مپی
ئه‌شره‌ف، جێگای نیشته‌جێبوونی موجاهدینی خه‌لقی ئێران له باکووری
ڕۆژهه‌ڵاتی عێراقیان بڵاوکرده‌وه که تێیدا 23 ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه
کوژراون.
موجاهدین پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که هێزه ئه‌منییه‌کانی سوپای عێراق به‌رپرسی کوژرانی ئه‌ندامه‌کانیانن.
به‌رپرسانی عێراقی پاگه‌نده‌ی هێرشی سه‌ربازی سوپای ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌فیان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی عێراقی هۆی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ له که‌مپی ئه‌شره‌فیان بۆ ته‌قینه‌وه‌ی به‌رمیلی نه‌وت و گاز گه‌ڕاندۆته‌وه.
حه‌قی
شه‌ریفی، به‌رپرسی عێراقی که‌مپی ئه‌شره‌ف له لێدوانێکدا پاش
ته‌قینه‌وه‌کان وتی که ته‌نانه‌ت یه‌ک سه‌ربازی ئه‌و وڵاته نه‌چووه‌ته
که‌مپی ئه‌شره‌فه‌وه.
کوردپرێس
کوردپرێس
رێكەوت : 2013/9/1 | 17:12 |
نوسەر : سەنار شێرۆكی-sanar sheroky |










