.jpg)
وه‌ك بۆمان ڕوون بۆته‌وه مێژووی میرنشینی سۆران له ساڵی 1005 کۆچی رێکه‌وتی
1597 زاین له میر عه‌لی به‌گه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات ،بنه‌ماڵه‌ی میرانی سۆران
به‌م شێوه‌یه خواره‌وه بونه‌ته حکمران ،یه‌که‌م که‌س که‌بنچینه‌ی ئه‌و
میرنشینه‌ی داناوه میر خاسێکی ئازا‌و زیره‌کی کورد بووه، به‌ناوی ( که‌لۆس) له
گوندی هاودیان خاوه‌نی مه‌ڕوماڵاتێکی زۆر بووه ، تا سه‌ریشی ناوه‌ته‌وه شوانێکی
پسپۆری په‌روه‌ردو پێ گه‌یاندنی ماڵات بووه ، هاودیان گوندێکه ده‌که‌وێته
باکوری شارۆچکه‌ی ڕه‌واندز ئه‌و گونده ئێستاش ژیانی تێدا به‌ر ده‌وامه ، له
کاتی خۆی سه‌ر به ناحیه‌ی ( ئاوان) بووه که ئه‌مرۆ به ناوچه‌ی (دۆڵه‌مه‌ڕ)
ناو ده‌برێت ، دکتۆر جمال نه‌به‌ز به‌پێچه‌وانی شه‌ڕه‌فنامه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت
که – که‌لۆس – به‌نه‌ژاد کورده‌و عه‌ره‌ب نیییه – به‌ره‌گه‌ز ده‌چێته سه‌ر
بنه‌ماڵه‌ی _ صلاح ا‌لدین ی ئه‌یوبی ، وه پاس مردنی سێ کوری ناوداری بۆ خزمه‌تی
کورد‌و گه‌شه‌پێدانی میرنشینه‌که‌ی جێهێشتووه (عیسا و ئیبراهیم و شێخ وه‌یس)
عیسایان به مرۆڤێکی ئازا‌و زیره‌کی خزمه‌تگوزاری هه‌ژارو دۆست ناوی داوه ،
بویه دانیشتوانی هاودیان به گه‌وره‌و بچووك ڕێزیان لێ ناوه .پالپشتیان
کردووه‌و به میری سۆرانیان ناو ناوه پاش مردنی برایه‌کانی دیکه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك
کاروباری فه‌رمانبه‌ری میرنشینی سۆرانیان به‌ده‌ستوهه بووه،
1 شا عه‌لی به‌گی گه‌وره‌و کوڕه‌کانی(میر عیسا و میر پیربۆداغ و میر حوسه‌ین و
میر سه‌یدی و میر سیف ا‌لدین کوڕی پیربۆداغ کوری قوڵی به‌گ کوری سلێمان به‌گ
کوڕی قوڵی به‌گ و ،میر عه‌لی به‌گ کوڕی سلێمان به‌گ و، میر ئۆغز به‌گی گه‌وره
کوری عه‌لی به‌گ و میر حمد ئه‌حمه‌د کۆڕی ئۆغز به‌گو میڕ ئۆغزی گچکه‌ی کوڕی میر
ئه‌حمه‌دو،میر مسته‌فا به‌گ کوڕی ئۆغز به‌گ و ، میر محه‌مه‌د پاشای گه‌وره.
2 میر محه‌مه‌د پاشای گه‌وره.. له‌ساڵی 1198ك – 1784 ز له ڕه‌واندز چاوی به
دنیا هه‌ڵێناوه،ماوه‌یه‌ك له گوندی دێڵه‌ژه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌ك لای مه‌لا
ئه‌حمه‌د دێڵه‌ژه‌ی و مه‌لا ئبنو ئاده‌می خوێندووه ، مه‌لا ئه‌حمه‌د مڕۆڤێکی
دانا‌و زیره‌ك دنیا دیده بووه ، زانیویه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و میر محه‌مه‌ده
به‌شێوه‌یه‌کی زانایانه په‌روه‌رده بکرێت به‌مرۆڤێکی ئه‌وا ناوداری کورد
ده‌رده‌چێت ،بۆیه لای خۆیه‌وه بایه‌خێکی زۆر به‌فێرکردنی خوێنده‌واری
پێگه‌یاندنی ده‌دات ،فێری هه‌موو مه‌رجه‌کانی ئایینی ئیسلام و خوێنده‌وارییه‌کی
چاکی ده‌کات ،مسته‌فا به‌گ باوکی میر محه‌مه‌د –یش بۆ پاداشت دانه‌وه‌ی مه‌لا
ئه‌حمه‌دی دێڵه‌ژه‌یی مزگه‌وت و قوتابخانه‌یه‌کی ئایینی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵات ی
ڕه‌واندز بۆ مه‌لا ئه‌حمه‌د دروست ده‌کات ، شوێنه‌واری دیواره‌کانی ئه‌م
زانستگایه له پێچه‌کانی کاولۆك و باشووری قیبله‌ی قه‌راتیلوکان تا ئه‌م دوا
ساڵانه‌ش هه‌ر مابوو .
3 خاتوو خانزادی خوشکی میر سلێمان به‌گی میر عه‌لی به‌گی که به( خانزادی
سۆران)
ناوداره ،ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی باڵه‌ك و هه‌ریرو بانه‌مان حکمی کردوه
قه‌ڵاتگه‌ی سه‌ربازه‌کانیشی هه‌تا ئه‌مڕۆش له ناوچه‌کاندا ماون که نزیك گوندی
بانه‌مانه له سه‌ر ڕێگه‌ی پیرمام.
4 قۆناغی حوکـمڕانی مسته‌فا به‌گ و میر محه‌مه‌دی کوڕی
مسته‌فا به‌گ کوڕی ئۆغز به‌گ
له‌ناوه‌ڕۆکی زۆربه‌ی ئه‌و نوسینانه‌ی ده‌رباره‌ی مێژووی میرنشینی سۆران
نووسراونه‌ته‌وه ئه‌وه‌مان وه‌ده‌ست ده‌گات میر مسته‌فا به‌گ کوڕی ئۆغز به‌گ
کوڕی محمو‌د به‌گ کوڕی ئه‌حمه‌د به‌گ کوڕی سوڵتان مه‌حمود به‌گ کوڕی خان
ئاوده‌ل کوڕی یه‌زدین شێڕ کوڕی ئۆغز به‌گ کوڕی عه‌لی به‌گ کوڕی سلێمان به‌گ
کوڕه شاقوڵی به‌گ کوڕی سلێمان به‌گ کوری سه‌ید به‌گ کوڕی شا عه‌لی به‌گ کوڕی
عیسا کوڕی که‌لۆسه..
له‌ساڵی 1223 ك 1808 ز به‌ده‌ست حکمدارانی بابانه‌کانه‌وه زۆر ناڕه‌حه‌ت بووه
هه‌ڵسوکه‌وتی کارمه‌ندانی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆشی بێزار بووه ، کوڕێکی ئازا‌و زیره‌ك
و ڕه‌فتار پیاوانه‌ی هۆشمه‌ندی به‌نا میر محه‌مه‌د هه‌بووه. بۆیه
به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری حوکم پشتی پێ به‌ستووه ، به‌ڕێز سمایل کتك گرتکی له
نامه‌یه‌کی تۆمارکراویدا بۆمان ده‌فه‌رمێ > باوکم له‌سه‌رده‌می مسته‌فا به‌گ
چه‌ك به‌شان بووه ، ده‌یگوت : مسته‌فا به‌گ چه‌ند له‌ده‌ستی حوکمدارانی _
به‌به _ ناڕه‌حه‌ت بوو ده ئه‌وه‌نده له‌کردارو ڕه‌فتاری عوزێری برای بێزاربوو.
5 عه‌وێز له گوندی شێتنێ داده‌نیشت گه‌لێ جار شاڵاوی ده‌برده سه‌ر دانیشتوانی
ڕه‌واندزو ده‌ورو به‌ری وسه‌رانه‌ی لێ ده‌ستاندن داك هێتیم وپیره‌مێردو
فه‌قیریشی ئه‌زیه‌ت ده‌داو ده‌ڵی مسته‌فا به‌گیشی لێ نیگه‌ران ده‌بوو پێشی
نه‌ده‌وه‌ستا ، میر محه‌مه‌دی کوڕی مسته‌فا به‌گ له هه‌روته‌که‌ونێ ده‌ژیا ،
مسته‌فا به‌گی خه‌به‌ر نارد برێنه ئه‌حمه‌دی بێته ڕه‌واندزێ عیلاجه‌کی ئه‌و
حاره‌م لۆ بکات به عه‌وێزی نه‌وێرم خه‌ڵکه‌که‌ن لێ وه‌رز بووینه ، هێشتا
ته‌ته‌ر قاسیدی مسته‌فا به‌گی له گه‌روی گوندی هه‌رته‌که‌ونی به‌ره‌و گوندی
دانه‌شکابوو میر محه‌مه‌د ڕوی تێکردین وه‌ی گووت : کورینه به‌خوا دیاره باویان
حادز کردیه قاسید گه‌یه‌جێ ....چ بووه کوڕه گووتی وه‌ڵاهی باوی ناردیمه و
ئه‌رێت ده‌ست به‌جێ بگاته ڕه‌واندزێ بێ سێ و دوو خۆی پێچاوه‌و ئه‌منو
چه‌کداره‌که‌ی دیشی ده‌گه‌ر خۆ دا‌و چوه خزمه‌ت مسته‌فا به‌گی مسته‌فا به‌گی
گۆتی :- ئه‌حمه‌د کوڕم عه‌وێزی مامت غه‌دڕێکی زۆڕ له میلله‌تی ده‌کات ئه‌منیش
مه‌سئول ئه‌و ڕه‌عیه‌یمه لێ بێ ده‌نگ بم گوناهبارده‌بم ده‌ستیشم نارواو
نه‌یوێرمێ ته‌کبیر چی یه؟ میر محه‌مه‌دی گوت باوه زۆر گۆتن قورئان خۆشه
له‌دێرزه‌زه‌مانه‌وه گوتراوه سه‌رکی دوو به‌رانان ده‌مه‌نجه‌ره‌کیدا ناکورێن.
شێخی سه‌عدیش ده‌گولستایندا فه‌رموویه‌تی :- دوو ده‌روێشده‌ر کلیمێ
بخوسبه‌ند،دو پادشا ده‌رئه‌قلیمی نه‌گونجه‌ند سه‌نه‌ده‌کیم لێ بنووسه هه‌رچی
بکه‌م نه‌رێی با خاترێ من بیت، به‌خۆ پێنج هه‌زار قڕانانم بدێ داك عه‌مبه‌ریش
پاره‌ی زۆرن بائه‌ویش نۆ هه‌زاری بداتێ خوا یار بێت ،عیلاجی ئه‌و تخون
به‌زانه‌ی عه‌وێزت لۆ ده‌که‌م ،مسته‌فا به‌گی ڕوو تێکردو گووتی :- هاها له‌خوا
نه‌ترسی ده‌تووێت برام بکوژی بێ دین؟ میر محه‌مه‌دی گۆته مسته‌فا به‌گی : باوه
ئه‌گه‌ر نه‌قایلیت ئه‌من ده‌چمه‌وه جێی خۆ‌و چ هه‌قم ڕه‌واندزی به‌ر بووه
خه‌ڵکه‌که‌یان بێ زه‌ور،تاڵان و سوتاندن وبگره‌و به‌رده‌کی زۆڕیان کرد
خه‌ڵکه‌که تێکرا ده‌خاڵه‌تیان لۆ مسته‌فا به‌گی بردوو گووتیان میرا هه‌تا
که‌نگی خۆ له‌و بێ مروه‌ته‌ی کڕکه‌ی ئه‌و زۆڵمه‌ن لێ بکات ؟ پاش هێور
کردنه‌وه‌ی میلله‌ته‌که مسته‌فا به‌گی جاره‌کی دیکه‌ی هه‌ناردی ئه‌حمه‌د بێت
جا که قاسیدی گه‌یشته هه‌روته‌که‌ونێ میر محه‌مه‌دی کوری گۆته قاسیدت هاوا
دیاره باویان ته‌نگاو کردیه؟ قاسیدی گۆت به‌رێ شاریشیان سه‌روابن کردیه باو
ته‌رێتێ ڕانه‌وه‌ستی و ده‌هانامانه‌وه بێت ... هه‌رستا سه‌رپێیان و گووتی
ئه‌مری باوی به‌سه‌ر چاواو چووه خزمه‌ت مسته‌فا به‌گی و ئه‌ویش گۆتی ته‌کبیر
چییه ؟ مامت لۆ وا ده‌کات میر محه‌مه‌د گوتی باوه ئه‌من قسان نارێمه‌وه ،
ئه‌وه‌ی گوتم لۆ می بکه‌و له‌من گه‌رێ پارده‌وه‌و هه‌قت به‌سه‌ر چ دانه‌بیت ،
ئه‌گه‌ر ناشکه‌یت ده‌چمه‌وه کاولێ خۆ له هه‌روته که‌ونێ ،مسته‌فا به‌گ بۆ
دامرکاندنه‌وه خه‌ڵکه‌که ناچار بوو ئه‌وه‌ی میر محه‌مه‌د ویستبووی بۆی بکات ،
ڕه‌واندزیشی به‌جێ هێشت و چوو له ئاکۆیان دانیشت پاش ئه‌وه‌ی میر محه‌مه‌د
ده‌سه‌ڵاتی پێدرا له ساڵی 1810 زایینی لێکشاو ئه‌وه‌ی گه‌نج ئه‌وه‌ی توانای
ده‌عه‌مه‌ل هێنانی چه‌کیشیان هه‌بوو چه‌کی دانێ جل و به‌رگی پوخته‌ی دانێ ،
زه‌ره‌ر مه‌نده‌کانیشی قه‌ره‌بووکردنه‌وه و خه‌ڵاتی کردن به‌م کرده‌وه‌ی
دڵشکاوه‌کانی دڵدانه‌وه‌و بانگی ڕاهێشت له‌وڕۆ به‌دوا بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو
گیرووگرفتێ کۆمه‌ڵایه‌تی قورئان و شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕه‌چاو ده‌کات. جا که
قه‌وه‌تێکی هێزێکی چه‌کداری باشی پێك هێنا له‌شکری برده‌سه‌ر عوزێری مامی له
قه‌راتی شێتنێ بووه ته‌قوتۆق مه‌لایه‌ك خه‌ڵکی گوندی ڕۆستێ بوو به کاروان ڕێی
که‌وتبووه ئه‌م ناوه و پیاوانی میر محه‌مه‌دی که‌ریان لێستاندبوو له‌گه‌رمه‌ی
شه‌ڕیدا ده‌یگووت میره خورامان که‌ریان لێستاندیمه ئه‌مرکه که‌رێم وێده‌نۆ
،ئه‌ویش ده‌رێتێ ، کوره ده‌بڕۆ که‌ر لێره چاکات ، مه‌لاش ئه‌وی شه‌وێ له‌وێ
ده‌مێنێته‌وه سبیانێ له‌شکری دێته سه‌ر عوزێری ده‌بێته‌وه شه‌ڕ مه‌لاش خۆ
ده‌بن ته‌ڕاشه‌کی کڕه‌کا پیاوێکی عوزێری چاوی به مه‌لای ده‌که‌وێت ده‌رێته
عوزێری ئه‌وه مه‌لانییه ناوی مه‌لا یه مه‌لکۆشی پی ده‌رێن پیاوێکی ناو دار‌و
نیشان چییه‌کی کۆکه عه‌وێزی ده‌رێتێ ئه‌رێ مه‌لا مه‌لکۆ ئه‌وه لۆ شه‌ریناکه‌یت
؟ ئه‌یش ده‌رێت میرا چیت لێبشارمه‌وه وه‌کی سیرێ تفه‌نگی له نیشانه‌ی خۆ ده‌گرم
که‌رم ده‌که‌وێته به سیرێ درم نایێ که‌را خۆ بکوژم ئه‌ویش ده‌یرێتێ شه‌ری
بکه‌و فیشه‌کان به‌خه‌سارمه‌ده، که‌رت لۆ ده‌که‌مه هێستر ، هه‌تا شه‌ڕ
ڕاده‌وه‌ستێ له‌ڕکی میر محه‌مه‌دی که‌سان له له‌شکری میر محه‌مه‌د ده‌کوژێ،
مه‌لا به‌دیل ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ دوو فه‌له‌ی سه‌رکرده له‌شکری عوێزی فه‌له‌کان
له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه به‌ر ده‌ستی کرمانجان وبێ زه‌وه‌ر نه‌کرێن خۆ
ده‌ئاوی داوێن و ده‌خنکێن عوزێرو شه‌ش پیاوی دیکه‌ش ده‌گیرێن عوزێر
ده‌حه‌پسێداده‌مریت خه‌به‌ریه‌ده‌نه مسته‌فا به‌گی عوێز مرد، هه‌ندێکیشیان
له‌کۆرکردنه‌وه ئه‌وه‌ی ماشن ده‌یان نێرنه قه‌راتێ شوشێ هه‌تا مه‌حکه‌مه‌یان
ده‌که‌ن ،مسته‌فا به‌گ ده‌رێن له‌قه‌راتێ شۆشێ دێته خوارێ عه‌مبه‌ر ده‌ست
به‌گریانێ ده‌کات و فرمێسکی دێنه‌خوارێ ده‌رێت نه‌ده‌بوو برێت با خاترامن بێت ،
ئه‌وه‌ی چو چوو ئه‌و شه‌ش پیاوه‌ی لۆ بردینه ؟ ڕۆژی مه‌حکه‌مه‌ی یه‌ك له
گریته‌کان ناوی خدیره بو له‌قناره‌ره درا ڕۆژی دوایش یه‌کی دی ناوی سه‌مه‌د بوو
له‌قناره درا پێنج ڕۆژان پێنجی لێ له‌قه‌ناره‌دران ،ڕۆژی شه‌شێ مه‌لکۆ
مه‌لاکه‌یان برده مه‌حکه‌مه‌ی و حکم نه‌درا،مه‌لاکه‌ی گوته پاشای : ئه‌وسۆش
مام لۆ سبیانێش خواگه‌وره‌یه ،ڕۆژی دۆایشیان هێنایه‌وه مه‌حکه‌مه‌ی پاشای
گوتی: کوڕی سۆر ، ئه‌ویش گۆت به‌رێ له‌دری خۆیدا داینابوو هه‌رده‌یکوژیت لۆیێ
به‌بێ منه‌ت قسه‌ی ده‌گه‌ر پاشای ده‌کردن ،چه‌ندت له‌مه‌کوشتینه؟ ئه‌ویش گۆت:
میرا ئه‌وی ئه‌وه‌ی به‌ندیکه‌ی له‌سه‌ر سنگی قه‌دنه‌کرابێت سه‌رۆك و سه‌رکرده
نه‌بن و ڕیشی خۆته‌ی له‌سه‌ر نێکان نه‌بوبێت چاوه‌ش و سه‌رتیپ نه‌بوبن فه‌قیرو
پیس نه‌فه‌رو مسکینم نه‌کوشتینه میر چاره‌کی وێی گوت : ئای له‌کۆرێ سۆر،لێوی
پێ قرساندم و گوتی: بیبه‌نه‌وه گرتێخانێ شاده‌و ئیمانه‌کی به‌هه‌قم هێناو
گووتم: ئۆخه‌ی خۆ ئه‌وشۆش ژیانم دامیانه به‌ر ساڵدرمان و به‌ره‌و ژووری
حه‌پسیان بردمه‌وه ، ڕۆژی پاشی هێنامیانه‌وه مه‌حکه‌مه‌ی میری گوتمێ .. کۆڕی
سۆر ، گۆتمێ به‌رێ : گوتی ڕاستیان برێ گۆتمێ پاشا به‌سه‌ری تۆ خودا شایه‌ده
ئه‌وڕۆش ده‌گه‌ر دابیت درۆیه‌کم نه‌کردیه .. چاوی لێ زه‌ق کردمه‌وه لێوی لێ
کرۆشتمه‌وه گوتی : بیبه‌نه‌وه ژۆڕێ ، ده‌دری خۆدا گوتم هه‌و جاره‌ش خوای
دامه‌وه ئه‌وجاره‌شیان هێنامه‌وه مه‌حکه‌مێ ...کوڕێ سۆر کێت کوشتیه؟ گوتمێ
میرا فه‌قیرو بێ ده‌سه‌ڵاتم نه‌کوشتینه سه‌رکرده‌و چاوه‌ش و تیسکه به‌لیره‌شم
نه‌بوادینه .. ڕووی تێ‌کردم و گووتی ئه‌گه‌ر عه‌فوت بکه‌م لۆ عوزێرت چ کردینه
لۆمنیش واکه‌یی ؟ گۆتمێ پاشا ئه‌گه‌ر بێتوو حه‌فوم بکه‌ی لۆ تو دونیایێ وێران
ده‌که‌م حه‌فت سارانی ڕه‌تاندم ئه‌وجا عه‌فوی کردم .
2—وسو به‌گ مامی پاشای گه‌وره له ( سیده‌کان ) داده‌نیشت که خه‌به‌ری عوزێری
برای پێ گه‌یشت یاخی بوو ، میر محه‌مه‌یش له‌شکری برده سه‌رو وسو به‌گ و کوری
گرتن و ده حه‌پسێ نان شه‌وێ حه‌پسخانه‌یان شکاند‌و هه‌راتن. که‌تنه دویان
له‌گه‌روی که‌رجوی گرتنه‌وه وسو به‌گی بریندار کردبوو خه‌به‌ریان گه‌یانده
پاشای گه‌وره مام و ئامۆزات له حه‌پسێ فیرار کردینه، پاشای گۆته مه‌لکۆی ئ
ێوه‌یه؟ گوتی به‌رێ وه‌یه ،به‌رێ هه‌ردوکم گرتینه‌وه تفه‌نگه‌کیشم له‌مامت
دایه کوتی هه‌تا سبه‌ینێ دێمه‌وه دائیره‌ی هه‌ردووك ده‌مه‌وێ له‌قه‌ناره‌درابن
مه‌لکۆ هه‌تا میر هاته‌وه هه‌ردوکی له قه‌ناره‌دابوون ، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکیش
به‌دارێکی وه‌کردبوون .
3--- میر محه‌مه‌د که‌خۆی چه‌سپاند له‌شکری برده سه‌ر مه‌حمود به‌گی برادۆست و
میره‌کانی ده‌رگه‌ره‌و گه‌راو گه‌ڵاڵه‌ی و پاش سه‌ڕو کوشتارێکی زۆر له‌گه‌ڵ میر
عه‌زیزی رۆستێ و چه‌ند میره‌کی دیکه پێك هاتن و ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌ش
داگرت ، پاش ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو شۆڕو کوشتاره مسته‌فا به‌گی باوکی پاشای گه‌وره
له ساڵی 1826 ز ماڵاوایی له‌م جیهانه‌و حکمدارانی ناوچه‌ی سۆران کردووه ،
به‌وه‌فاتی مسته‌فا به‌گی میرنشینی سۆران به‌ته‌واوی که‌وته ژێر ده‌ستی میر
محه‌مه‌دی و پاش ماوه‌یه‌کی که‌میش میر محه‌مه‌د پاشا ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی
شێروان و برادۆست و ئه‌وناوچانه‌ی سه‌ره‌وه داگرتوه‌و ساڵی 1826ز- 1243ك
سه‌ربه‌خۆیی میرنشینی سۆرانی ڕاگه‌یاندو حوکمڕانی خۆشی گه‌یانده ناوچه‌ی
هه‌ریرو سورچیاتی و خۆشناوه‌تی و ڕووی کرده شاری هه‌ولێر و پردی کۆێی و ڕانیه
!!
4--- له‌ساڵی 1831 زاینی شاڵاوی برده سه‌ر ئێزیدیه‌کان و ناوچه‌ی موسڵ عه‌لی
ئاغای باڵه‌ته‌یی مامی مه‌لا یه‌حیای مزوری کوشت و به‌له‌شکره‌کی زۆر گه‌وره
له زێی بادینان په‌ڕیه‌وه شه‌رو کوشتارێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یه‌زیدییه‌کان
کرد‌و ناوچه‌ی ( جزیره ئیبن عومه‌ری ) تاڵان کرد‌و قه‌ڵای ئه‌زخ- یشی گه‌مارۆدا
پاش شه‌ره‌کی قوڕس موسڵ و له‌ساڵی 1833 ز ئیسماعیل پاشای له‌ئاکرێ ده‌رپه‌ڕاندو
ناوچه‌ی زێباریشی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌عید پاشای ئامێدی ده‌ر‌هێنا دهۆك و
زاخۆشی ده‌ست به‌سه‌ر داگرت، جا بۆ هێور بوونه‌وه‌ی ناوچه له‌سه‌ر پێشنیازی
والی موسڵی ئه‌وکاته محه‌مه‌د پاشا ده‌وڵه‌تی عوسمانی داوای له مسته‌فا ڕه‌شید
پاشای کۆنه والی سیواس کرد بۆ دامرکاندنی شه‌ڕو شۆڕی پاشای گه‌وره‌ی ڕه‌واندز
ڕوو له ڕه‌واندز بکات ،له‌شکری ڕه‌شید پاشا به‌سه‌ر جه‌زیره‌و زاخۆ هات
له‌شکری موسڵ له‌گه‌ڵ له‌شکری ئینجه‌ر بایره‌قدار به‌ره‌و ڕه‌واندز بوونه‌وه ،
له‌هه‌ریرێ له‌گه‌ڵ له‌شکری به‌غدا به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌لی ڕه‌زا پاشا یه‌کتریان
گرته‌وه ، گه‌یشتنه‌وه یه‌ك میری گه‌وره به‌وه‌ی زانی گه‌لی عه‌لی به‌گی لێ
گرتن ، عوسمانیه‌کانیش که به‌و خه‌به‌ره‌یان زانی گه‌لی عه‌لی به‌گیان لێ
گیراوه چیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ما زانیان به شه‌ڕ ده‌رهه‌قی پاشای گه‌وره نایێن
ده‌ستیان به‌پڕوپاگنده‌ی کرد دژ به پاشای گه‌وره ڕه‌واندزیان تا دانیشتوانی
ناوچه‌ی لێ بکه‌نه‌وه له‌شکره‌که‌ی لاواز بکه‌ن ، خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌دات ،
پاشای گه‌وره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوێن له‌نێواندا نه‌ڕژێت له‌سه‌ر پێشنیاری
ڕاوێژکه‌ره زاناکانی بڕوا پێ کراوه‌کانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی ئایینی ئیسلام و
په‌یمانه‌که‌ی مسته‌فا رشید پاشا و که‌می ئاو له‌ساڵی 1452ی کۆچی له ئابی 1836
زاینی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا‌و چووه ئه‌سته‌مبۆڵ له‌وێ سوڵتانی عوسمانی ئازدی کرد‌و
خه‌ڵاتیشی کرد‌و ڕێی پێدا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ردام و ده‌زگای خۆی هێشتان پاشا بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌واندز له‌ڕێ دا بوو مسته‌فا ڕه‌شید پاشا ئه‌مری خوای کرد ،
عه‌لی ڕه‌زا پاشا والی به‌غدا ی ئه‌وکاته نه‌یاری پاشای گه‌وره بوو وه‌فات
کردنی مسته‌فا رشید پاشا بۆ ئه‌و فرسه‌ته بقۆزێته‌وه ،به‌په‌له نامه‌کی پڕ
له‌به‌دڕه‌فتاری دژی محه‌مه‌د پاشای گه‌وره ئاراسته‌ی سوڵتانی عوسمانی کرد،
له‌کۆتایی دا بۆ سوڵتانی نوسیبوو ئه‌و کابرایه مه‌به‌ستی پاشای گه‌وره بو ،
بگاته‌وه ڕه‌واندز ناوچه‌که ده‌شڵه‌ژێت و ده‌وڵه‌تی عوسمانیش به‌سانا
ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا ناشکێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێشنیازم
ئه‌وه‌یه ئه‌م ئازایه‌ی پێ نه‌درێت ، له‌سه‌ر ئه‌م زانیاریه ئازادیه‌ی حکومه‌تی
ئه‌سته‌نبۆڵ داوای له‌والی سیواس ده‌کات به‌گه‌یشتنی میر محه‌مه‌د ئیعدامی بکات
له‌ساڵی 1253ك – 1837ز پاشای گه‌وره به‌م ده‌سیسه له سیواس شه‌هید ده‌که‌ن ،
به‌تیرۆرکردنی پاشای گه‌وره ڕه‌واندز هه‌ڵسورانی میرنشینه‌که کزی تێ ده‌که‌وێت
و له‌ساڵی 1847زاینی ڕه‌واندز ده‌کرێت به مه‌ته‌سه‌رفیه‌ت
لە بارەی ماڵپەر

گرنکی بەمێژوو,داب و نەریت,کلتور و سروشتى كوردستان دەدات.
بەستەری پێویست
ياســــــــــــا
كۆمپیوتەر و ئینتەر نێت
رێكەوت : 2014/2/10 | 22:23 |
نوسەر : سەنار شێرۆكی-sanar sheroky |









