(ڕه‌وشه‌ن به‌درخان) تێكۆشه‌رو ناوداری گه‌لی كورد له‌ساڵی (1909) له‌شاری قه‌یسه‌ری توركیا له‌دایكبوه‌و كچی (ساڵح به‌درخان) بووه و باپیره گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ پاشای گه‌وره‌ی میری بۆتان برابون كه توركه عوسمانییه‌كان به‌درخانییه‌كانیان له‌توركیا دوورخسته‌وه، باوكی ناچار بوو خانه‌واده‌كه‌ی بباته شاری دیمه‌شق وله‌وێ نیشته‌جێ بن، خاتو ڕه‌وشه‌ن له‌قوتابخانه‌كانی دیمه‌شق خوێندویه‌تی‌و په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردوه‌و بووه‌ته مامۆستا له‌په‌یمانگای كچان. له‌ساڵی (1935)دا شووی به (جه‌لاده‌ت به‌درخان) كردوه‌و (16) ساڵ پێكه‌وه ژیانیان به‌سه‌ر بردوه له‌ساڵی (1951)دا جه‌لاده‌تی هاوسه‌ری كۆچی دوایی كردوه.
خاتوو ڕه‌وشه‌ن گه‌لێك هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نواندوه، له‌وانه له‌ساڵی (1957) بووه‌ته نوێنه‌ری میلله‌تی كورد له‌كۆنگره‌ی "دژی ئێمپریالیزم" كه له وڵاتی یۆنان به‌ستراو هه‌رچه‌نده شه‌ش كورسی بۆ نوێنه‌رانی كورد ته‌رخان كرابوون، كه‌چی له‌به‌ر ڕێگری كردنیان ته‌نیا ڕه‌وشه‌ن به‌درخان وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كوردستان‌و وه‌ك ئافره‌تێكی خه‌باتگێڕی كورد له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی كردوه‌و به‌توندی له‌دژی ئیمپریالیزم و دابه‌شكردنی كوردستان دواوه و داوای مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردوه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن تورك و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام بوێرانه داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌شكردوه.
ئه‌م خاتونه شۆڕشگیڕه‌ی كورد جگه له‌زمانی كوردی، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و توركی به‌باشی زانیوه‌و شاره‌زایشی له‌زمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسی‌و ئینگلیزی‌و ئه‌ڵمانیدا هه‌بوه. له‌بواری وه‌ڕگێڕنیشدا سێ په‌رتووكی به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه‌و به‌چاپی گه‌یاندون.
دوو بۆچونی جیاوازیش ده‌رباره‌ی كاتی كۆچكردنی ئه‌و خاتونه شۆڕشگیڕه هه‌یه، به‌شێكیان ده‌ڵێن خاتوو ڕه‌وشه‌ن به‌درخان له (1/6/1992)دا ماڵئاوایی لێكردوین‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له (13/6/1960) كۆچیدوایكردوه.
-----------------------------------------------------------------
و: شادان مسته‌فا
لە بارەی ماڵپەر

گرنکی بەمێژوو,داب و نەریت,کلتور و سروشتى كوردستان دەدات.
بەستەری پێویست
ياســــــــــــا
كۆمپیوتەر و ئینتەر نێت
رێكەوت : 2016/4/23 | 13:37 |
نوسەر : سەنار شێرۆكی-sanar sheroky |










